هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستانە، دەكەوێتە نێوان هێڵەكانی پانی 36/1 باكوور و هێڵی درێژی 42/2 رۆژهەاڵت و 414 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە . بەڕای زۆربەی مێژوو نوسان كۆنترین شاری سەر زەویە كە بەر لە شەش هەزار ساڵ ژیانی تێدابووەو تا ئێستاش ژیانی تێدا بەردەوامە. لەوكاتەوە گەلێك شارستانیەت و هێز حكومی هەولێریان كردوە، هەولێر بە ) ئەربیلیو ( بەر لە 3000 ساڵ لەنوسراوە پیرۆزیەكانی سۆمەریەكان ناوی هاتوە . شاری هەولێر بە نزیكەیی 605 – 2000 ساڵ بەر لە زایین شارێكی ئاشووری بوە، پاشان میدیەكان حوكمیان تێداكردوە . 331 ساڵ بەر لە زایین گەورەترین شەڕ لە مێژووی جیهاندا لە شاری هەولێر لە نێوان ئەسكەندەری مەكدۆنی و داریۆسی فارسی رویداوە، ئەم شەڕە بەناوی )شەڕی ئەربیال، یان شەڕی گەو گەمێال بەناوبانگە كە لە ناوچەی باكوری هەولێر روویداوە. هەموو ئینسكلۆپیدیاكانی جیهان شەری ئەربیال وەكو گەورەترین شەڕ لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ناو دەبەن.
دوای پەیدابونی كریستیانەت لە سەدەی یەكەمی زاینیدا )بایشۆپێكی كریستیان( لەوشارە دانراوە، كە ڕۆڵی كورسی كلێسای رۆژهەالتی بینیوە . لەو سەردەمەدا زمانی ئارامی لەو شارە پەرەی سەندووە، بەاڵم بەهاتنی تەیمورلەنگ بەكارهێنانی ئەو زمانەی سنورداركردوە . دوای هاتنی ئیسالم، هەولێر لەسەردەمی ئەمەویەكان و عباسیەكان و بوەیهیەكان و سلجوقیەكان و پاشان ئەتابەگیەكانی هەولێر حكوم كراوە. خەلیفەی دووەم عومەری كوڕی خەتاب خراوەتە سەر دەوڵەتی ئیسالمی و لە سەدەی ناوەندیەكاندا لەالیەن لە سەدەكانی ناوەڕاستدا، لەهەولێر خوێندەواری پەرەی سەندووە، حوجرە و خانەقا و تەكیە كراونەتەوەو پەرەی سەندووە و ئەلقەی فیكری سەریهەڵداوە. نووسەر و فەیلەسوفی گەورە لەم شارە هەڵكەوتووە كە لە هەموو دەوڵەتی ئیسالمی و سەرتاسەری جیهان ناوبانگیان پەیداكردوە، وەكو ایبن خلەكان و ایبن مستوفی و سوڵتان مزەفەر و شێخی چۆلی و دەیانی تر.
عوسمانیەكاندا لە شەری جیهانی یــــــــەكــــــــەم حــــوكــــمــــی هـەولـێـریـان كـــــردوە، هەولێر سەنتەرێكی بازرگانی گەورە بووە و رێگای بەیەكەوە بەستنەوەی بازرگانی شارەگەورەكانی ئەو ناوچەیە بووە و پیشەگەرە هەولێریەكان دەستوكاریان لە بازاڕەكانی دەوڵەتی عوسمانی بەناوبانگ بووە. بوو، وەدوای ئەوەش ڕێكخستنەوەی نەخشەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست لەالیەن هاوپەیمانەكانەوە بەئەنجام دوابەدوای شكستی عوسمانیەكان لە جەنگی جیهانی یەكەم، دەوڵەتی عیراق لە ساڵی 1920 دروست هەر بۆیەش بزوتنەوەی كوردایەتی لە سەردەمی نوێ دەستی پێكرد . گەێنرا، بێ گوومان هیچ یەك لەم گۆرانكاریانەش بە ڕەزامەندی كورد نەبوو و لە قازانجی كورد نەبوو، هەولێر ئیمڕۆ بە فرە كلتوری خۆی دەنازی، لیبراڵ، سوشیاڵ، موسوڵمان، سەلەفیەت، سۆفیەت، كریستیان، ئیزیدیەكان، كورد، توركمان، كلدان، سریانیەكان هەموویان بە ئارامی لە دێر زەمانەوە لەم شارەدا دەژین .
هەولێر ئیمڕۆ یەكە لە شارەگەورەكانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و لەو شارانەیە كە زۆر بە خێرایی گەشە دەكەن . وە بە جیاوازی لەگەڵ هەموو شارەكانی عێراق زیاتر بزنسی نوێ و هۆتێلی نوێ و پاركی نوێ و بازاری نوێ و كارخانەی نوێ و شەقامی نوێ و خانوبەرەو باڵەخانەی نوێی تێدایە . لەهەموو شارەكانی عیراق زیاتر كۆنفراس و كۆبونەوە سیمینار و میتینگ و دیبەیتی نوێخوازی تێدا ئەنجام دەدرێت . لە هەموو شارەكانی عیراق زیاتر وەبەرهێنانی لێ دەكریت و جێگای گرنگی پێدانی وەبەرهێنە ناوەخۆ و بیانیەكانە . ئەوەی یارمەتی شاری هەولێر دەدات كە ڕۆڵی پێشەنگ لە عیراقی فیدراڵ ببینێت، بوونی فرۆكەخانەیەكی گەورەی نێودەوڵەتییە كە لەسەرەتای سەدەی بیستەم كرایەوە، هەروەها دەیان بانكی گەورەی نێودەوڵەتی لەم شارە بەدی دەكرێت، كەئەمەش نیشانەی زیندوویی ئەم شارە دەگەیەنێت . شارەزایان وای بۆدەچن كە هەولێر ئەو ڕۆڵە بازرگانیەی هەیەتی، دەگەرێتەوە بۆ ئەو بیناغەی كە هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا بنیادنراوە، وەكو سەنتەرێكی بازرگانی و روناك بیری لە میزۆپۆتامیا هەی بووە، وە دەبێتە ناوەڕۆكی ئەو خەونە دیموكراتیەو ئەو هیوا گەورەیەی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست، كە خەلكی كوردستان دەیانەوی دروستی بكەن، وەك هەمیشە ئەم شارە النكەی پێكەوە ژیانی سەرجەم ژیـاری و شــارســتــانــی گـەالنـی ناوچەكە بووە.

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پایتەخت- تایبەت له‌ ساڵی خوێندنی 2015-2016 دامه‌زراوه‌ له‌ به‌شه‌كانی ( كارگێڕی كار، رێنمایی كشتوكاڵی، زمانی ئینگلیزی، ژمێریاری- كۆمپیوته‌رنێتوۆرك ، ده‌رمانسازی، شیکاری نەخۆشییەکان، کارەباومیکانیک) پێكهاتوه‌، سیسته‌می خوێندنی ساڵانه‌یه‌و بڕوانامه‌ی دبلۆم بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌به‌خشێته‌ ده‌رچووانی( ئاماده‌یی زانستی و وێژه‌یی و ئامادەییە پیشەییەکان).

ئامانجی گشتی پەیمانگە
بەشداریكردن لە بەرزكردنەوەى ئاستی زاستی لە هەرێمی كوردستان .
پێگەیاندنی تاكی پسپۆڕی ئاست بەرز بە گوێرەى پسپۆڕییەكانی پەیمانگە .
پێشكەشكردنی تاكی خاوەن ئەزمونی كردەیی بە بازاڕى كار .
رەخساندنی هەلی خوێندن و درێژەدان بە خوێندنی باڵا .
پێگەیاندنی كادیرانی ناوەندی تەكنیكی پیشەیی بۆ بەدەستهێنانی هەلی كار و پڕكردنەوەى بۆشاییە پسپۆَڕییە پێویستەكانی بازاڕى كار .
شارەزایی و لێهاتوویی لە بواری زانست و وانەووتنەوە، لە لایەنە گرنگەكانی ستافەكەمانن. كۆرسەكانی خوێندن بە پرۆگرامی سەردەمیانەی پەیمانگا پێشكەوتووەكانی دونیا رێكخراون و شێوازەكانی وانە ووتنەوەو پێداویستییەكانیی، یارمەتیدەری بەهێزن بۆ قووتابیان، كە رۆڵێكی بەرچاو بگێرن لە پۆلدا

 

پەیامی پەیمانگە
پەیمانگە هەوڵدەدات ببێتە پەیمانگەیەكی سەردەمی و پاڵپشتیك بێت بۆ دەزگا زانستییەكانی كوردستان.
ئامادەكاری و نوێسازی لە رەوتی خوێندن و بەرنامەی ئەكادیمی و كارپێكردنی نوێترین دۆزراوە زانستییەكانی سەردەم.
خۆی لە پەرەپێدان بە توێژینەوەی زانستی، وەك داینەمۆی جوڵینەَری هەر ناوەندێكی ئەكادیمی خۆی دەبنێتەوە

 

سروودی پەیمانگا
پایتەخت مەنزڵگای فێركردن .... ئەی رێگای سەركەوتن
پایتەخت.... شوێنی پێگەیاندن.... جێی پەروەردەكردن
لە سایەی تۆدا حەسامەوە.... وەكو سێبەری درەخت
خەونەكەت بە دیهێنام... سوپاس پەیمانگەی پایتەخت
بوم بە خاوەن بڕوانامە..... خەون و ئاواتم هاتەدی
پایتەخت فێریكردم.... داهاتووم چۆن بێتەدی
پایتەخت مەنزڵگای فێركردن .... ئەی رێگای سەركەوتن

1 د. سەردار محمد رشید - سەرۆکی دەستە
2 د. خالد اکرم عباس - ئەندام
3 د. نیاز عدنان محمد - ئەندام
4 د. بەهرام مجید رسول  - ئەندام
5 د. فەرهاد علي مصطفی  -  ئەندام
6 بەڕێز ئامانج یونس عوسمان  -  ئەندام
7 بەڕێز هاوژین احمد سالم   -  ئەندام

1 د. فاتح صابر عزیز راگر- سه رۆكی  ئەنجومەن
2 د. سیف الدین صابر یاریده ده ری راگر
3 م.ی. رێباز خلیل خورشید سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار / بڕیاردەر
4 د. هەوراز ابراهیم محمدامین سەرۆکی بەشی دەرمانسازی
5 پ.ی.م. جمال محمد عبدالله سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان
6 م.ی. هەنگاو قادر عمر سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر نێتۆرک
7 م.ی. عبداللە عبدالمناف شکر سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی