به‌شی ژمێریاری

له‌م به‌شه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ڕۆشنبیر كردنی قوتابیان و خوێندكارانی به‌شی ژمێریاری به‌ زانستی مۆدێرنی بواری ژمێریاری به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو ، كه‌ هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی كاری وڵاتانی پێشكه‌وتوو له‌ هه‌مان كاتدا به‌ سوود بێت بۆ بازاڕی كاری ناوخۆی وڵات . به‌شی ژمێریاری گرنگی ته‌واو به‌و ته‌كنیكه‌ ژمێریاریانه‌ ده‌دات كه‌ له‌ كه‌رتی تایبه‌ت به‌ كاردێن به‌زۆری وه‌ك (ژمێریاری كۆمپانیاكان) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كاری زۆرتر بۆ ده‌رچوانی ئه‌م به‌شه‌ بڕەخسنێت له‌ كۆمپانیاكان . خوێندن له‌م به‌شه‌ دووساڵه‌ و بۆ هه‌ر ساڵێك (8) بابه‌ت ده‌خوێندرێت كۆی كاتژمێره‌كانی خوێندن له‌م هه‌فته‌یه‌ (25) كاتژمێره‌

كرێی خوێندنی ساڵانه‌ له‌م به‌شه‌ (1.800.000) یه‌ك میلۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دیناره‌ و به‌ (5) پشك قسط پاره‌كه‌ی ده‌درێت.

بۆ خوێندن له‌م به‌شه‌ مه‌رجی ته‌مه‌ن و نمره‌ نیه‌

ئه‌م به‌شه‌ كاتی ئێواران و به‌یانیانی هه‌یه‌

 

USAHungary